AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ١٦ ٢١:٥٣

پەیامی گرینگی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ هێزەکانی پۆلیس

پەیامی گرینگی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ هێزەکانی پۆلیس

ڕێبەری باڵای ئێران ڕایانگەیاند:لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی هەفتەی هێزی پۆلیس(فەراجا) بڵاویان کردووەتەوە، دەڵێن: ڕۆڵی بەرچاوی فەراجا لە ئاستە جیاوازەکاندا، لە ڕیزەکانی فەرماندەیی و ستادییەوە تا کلانتەری و بنکەکان، بۆ دابینکردنی ئەمنییەت لە ساڵانی ڕابردوودا زیاتر بەرجەستە بووە و نیشانەکانی ئەم کاریگەرییە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لەو پەیامەدا وتیان: ئەمنییەت، یەکێک لە گرنگترین نیعمەتە ئیلاهییەکانە و دابینکردنی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێرانی ئازیزدا، لە شارە گەورەکانەوە تا بچووکترین یەکە نیشتەجێیەکان لە گوند و گەڕەکەکان، لە سنوورپارێزییە سەختەکان لە دۆخی دژواری کەشوهەوا و دۆخە جۆراوجۆرەکانی کوێستانەکان تا دەریاکان، لە دەشت و دارستانەکانەوە تا ناوەندیترین خاڵەکانی وڵات، قەرزداری ئازایەتی و بوێریی هێزە فیداکار و زەحمەتکێشەکانی فەراجایە وەک یەکێک لە ئەستوونە پتەوەکانی ئەمنییەتی وڵات.

ڕۆڵی بەرچاوی فەراجا لە ئاستە جیاوازەکاندا، لە ڕیزەکانی فەرماندەیی و ستادییەوە تا کلانتەری و بنکەکان، بۆ دابینکردنی ئەمنییەت لە ساڵانی ڕابردوودا زیاتر بەرجەستە بووە و نیشانەکانی ئەم کاریگەرییە لە شەڕە سەپێنراوەکانی دووەم و سێیەمدا ئاشکراتر بوون.

سەرنج و سووربوونی دوژمنی تاوانباری ئەمریکایی ـ زایۆنی لەسەر گورز وەشاندن لە ڕیزە جیاوازەکانی فەراجا، لە بەرزترین ئاستەکانەوە تا سەرپەنجەکانی، گرنگیی ئەم دەزگایەی زیاتر لە جاران دەرخست. بەڵام ئەم هەوڵە سەرشۆڕانەیە و گورزە پیسەکانی بۆ سەر ئەستوونەکانی نەزم و ئەمنییەتی کۆمەڵگە، کە هیچ هاوشێوەیەکی لە مێژوودا نییە، نەبووە هۆی ئەوەی هێزە ئازاکانی فەراجا تەنیا موویەک لە ئەرکەکەیان پاشەکشە بکەن و تەنانەت لە شەقام و ئۆتۆمبێلەکاندا، هەمان ڕۆڵ و ئەرکەکانیان کە لە شوێن و بنکەکانی خۆیاندا دەیانکرد، بە ئەنجامیان گەیاند.»

News ID 60575

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha